نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م رۆژی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناوه‌ڕاست كه له زانكۆی ئه‌مریكی دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا كاره‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پێویست و گرنگ زانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆڕبه‌نده‌كه خواست.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره و جیهانیش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه.
ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه، له‌وانه‌ش دۆزی كورد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دۆزی كورد، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه له ناوچه‌كه .
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
"ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م به‌هه‌ر جۆرێك به‌شداربوون له سازدانی ئه‌م كۆنفرانسه له دهۆك و به‌خێرهاتنی میوانانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م بۆ به‌شدارییان له كۆنفرانسه‌كه.
كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره و جیهانیش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه. ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه. كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه. له‌وانه‌ش دۆزی كورد.
دۆزی كورد، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه له ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها كێشه‌ی پێكهاته‌ی دیكه‌ش دوای جه‌نگ سه‌ریان هه‌ڵدا. جگه له‌مانه نائارامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه ساڵانی دواتر هاتنه ئاراوه و بوونه هۆی گرفتی زیاتر له ناوچه‌كه. له‌وانه تێكچوونی هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه. دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و رووخانی رژێمی پێشوو رۆڵی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد. ده‌وڵه‌تان كه‌وتنه كێبڕكێ و ئه‌مانه بوونه هۆی درووستبوونی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و ململانێی ناوچه‌یی. زه‌مینه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خسا. ئه‌وه بووه هۆی گه‌رمبوونی شه‌ڕه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی میانگیری. چونكه ده‌وڵه‌تان له باتی گێڕانی رۆڵی میانگیری بوونه به‌شێكی شه‌ڕ.
ئه‌وانه‌ش میكانیزه‌كانی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی یه‌كجار كه‌مكرده‌وه. ناكۆكی مه‌زهه‌بی و نه‌بوونی كه‌لتووری لێبوورده‌یی و پێكه‌وه ژیان هۆكارێكی دیكه‌یه. ئه‌م مه‌ترسییه كه به هۆی تێگه‌یشتنی ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی و عه‌قڵییه‌تێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆن به ئه‌نقه‌ستیش كه‌ڵكی لێوه‌رگیراو و هاندرا تاكو ببێته زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ گه‌رمكردنی شه‌ڕ و ململانێی له ناوچه‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایش له ناوچه‌كه و له جیهاندا، رێككاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش كێشه درووست ده‌كات. نه‌بوونی ستراتیژێك له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی ئابووری و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشت به‌ستن به رێككاری سه‌ربازی بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر خۆی له خۆیدا كێشه‌یه و هۆكاریشه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تیرۆر.
لاوازی و شكستی سیاسی و ئابووری زۆر له سیستمه فه‌رمانڕه‌واكانی ناوچه‌كه. نه‌بوونی سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدان و بێ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نائومێدی ببێته هه‌ستی به‌ربڵاوی گه‌لانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی لاوان. ئه‌و هه‌سته ترسناكه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی ناڕه‌زایی و زه‌مینه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئاماده بۆ یاخیبوون و راپه‌ڕین. هه‌روه‌ها بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕه‌وی. باجی قورسی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه. له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی میله‌ته‌كانیان زۆر گران وه‌ستاوه. هۆكاری سه‌ره‌كی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ش كه سیستمی روو له دیموكراسی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به داخه‌وه به ناوی دیموكراسی مۆدیلێكی ئه‌وتۆ پیشاندراوه، كه خه‌ڵك له كۆی پرۆسه‌ی سیاسی سارد كردووه‌ته‌وه.
بۆ نموونه له عێراق له جیاتی فره‌یی سیاسی، فره ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا باڵا ده‌ست بن، گرووپ و باڵاده‌ستی حزبی و چه‌كداری به‌رقه‌رار بووه و ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین.
شه‌ڕی دژی داعش هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی درووست كرد. زۆر گرفتی ناوچه‌كه‌ی تا راده‌یه‌ك پاشه‌كشێ پێكرد. به‌ڵام به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی ئاماژه‌كان و بڕوا پێهێنانی پێشوه‌خته گوایه داعش كۆتایی پێهاتووه، كاری هاوپه‌یمانی خاو كرده‌وه و كێشه‌كانی گه‌رمتر كرد. له راستییدا داعش نه‌ك له رووی كلتووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه به‌ڵكو له رووی سه‌ربازییشه‌وه ته‌واو نه‌بووه. بۆ ناوچه‌كه و جیهانیش مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كییه. گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت به سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و مه‌یدانی نه‌ك به لێكتێگه‌یشتن شه‌ڕه‌كان كۆتایی پێبهێنن. بۆیه هێشتا ده‌رفه‌تی دانووستان لاوازن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه. درێژه كێشانی شه‌ڕ و كێشه‌كان و نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی وڵاتان له شه‌ڕدا جگه له زیانه‌كانی ئێستایی گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ ئاینده. ده‌بنه مایه‌ی گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. ناوچه‌كه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌دایه. كه وشكبوون و به بیابانبوون و گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه، كه ئه‌وه‌ش چه‌ندین قه‌یرانی دیكه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت بۆ ناوچه‌كه.
كوردستان له‌م ره‌وش و قه‌یرانانه به‌ده‌ر نییه. ده‌بێت به وریای كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ژینگه ئاڵۆزه‌دا به ئاسووده‌یی به‌ڕێوه‌بچێت. بۆیه هه‌وڵمانداوه و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژمان هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه. ستراتیژی ئێمه درێژكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه بۆ عێراق و ناوچه‌كه.
به تێڕوانینی ئێمه تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دانووستان و رێگه چاره‌سه‌ری سیاسییه. ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی شه‌ڕی یه‌ك ده‌كه‌ن، ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر به‌یه‌كه‌وه دانیشن. نكوڵیكردن و زه‌بر و زۆر كۆتایی به كێشه‌ی هیچ گه‌لێك ناهێنێت و خه‌ڵك له داواكارییه‌كانیان سارد ناكاته‌وه. شه‌ڕ و ململانێی سه‌ربازی هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رچه‌ند درێژه بكێشن دواجار هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و بگه‌نه رێككه‌وتن و تێگه‌یشتن.
شه‌ڕ و خۆپڕچه‌ككردن بودجه و پاره‌یه‌كی زۆری له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌هه‌ده‌ر داوه. به‌و پاره‌یه و به گیانی ئاشتیخوازی و پێكه‌وه ژیان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بووه ناوچه‌یه‌كی هه‌ره پێشكه‌وتووی جیهان. ئێستاش ده‌وڵه‌تان و گه‌لانی ناوچه‌كه ته‌نیا ئه‌و رێگه‌یان له پێشه بۆ بنیاتنانی ژیان و ئاشتیی له ناوچه‌كه. نابێت گه‌لانی ناوچه‌كه بخرێنه شه‌ڕه‌وه و ئه‌وه كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات. له هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌وڵمان داوه و زۆر باجی ئه‌وه‌مان داوه نه‌بینه به‌شێك له هیچ شه‌ڕێك. هه‌وڵمان داوه نه‌وایه‌كی ئارام بمێنینه‌وه و بتوانین داڵده‌ی ئه‌وانه‌ش بده‌ین كه له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان هه‌ڵدێن. زۆر گرنگه له هه‌رێم هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌م ستراتیژه هاوهه‌ڵوێست بین. ئه‌و هاوهه‌ڵوێستییه‌ی تا ئێستا له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه زۆر جێی بایه‌خ و پێزانینه.
ناوچه‌كه و گه‌لان و پێكهاته‌كانی به ده‌ست شه‌ڕه‌وه یه‌كجار ماندوون. به‌رگه‌ی شه‌ڕی زیاتر ناگرن. به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری ئاشتیی له قازانجی هه‌موو جیهانه. شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه. هێشتا پێكه‌وه‌یی و هاوپه‌یمانی هه‌موومانی پێویسته. ده‌بێت له‌ناوبردنی ئه‌و دوژمنه سه‌رسه‌خته تا ماوه‌یه‌كی دوور ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موومان و هه‌وێنی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بێت له دژی تیرۆر.
نوێكردنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی سیاسه‌ت و حوكمڕانی له‌م ناوچه‌یه پێویستییه‌كی هه‌ره له پێشه. ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جدی راسته‌قینه وه‌ك ستراتیژ بگرینه به‌ر. حوكمڕانانی ناوچه‌كه رووبكه‌نه میتۆد و سیاسه‌تێك كه تێگه‌یشتنێكی راسته‌قینه‌و واقیعیانه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستی ره‌وای میله‌ته‌كانیان بن.
ده‌رباره‌ی عێراق و كێشه‌كانی، به‌داخه‌وه زۆر له‌مه‌و به‌ر پێشبینی ئاكامی له‌م جۆره‌مان ده‌كرد. كاتێك پشت له ده‌ستوور كرا، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه یه‌كه‌م زه‌نگی مه‌ترسی لێدرا. گوتمان ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات و پره‌نسیپه‌كانی عێراقیان له‌سه‌ر بنیاتنراوه پشتیان تێبكرێت، عێراق روو له هه‌ڵدێره. ئێستاش ئه‌وه‌ی روویداوه، كۆی ئه‌نجامی 15 ساڵی پشتكردنه ده‌ستووره. خوێندنه‌وه‌ی درووست و واقیعیانه ده‌بێت بۆ كێشه‌كان بكرێت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كه‌م نه‌زانرێت و د‌رك به مه‌ترسییه‌كانیان بكرێت. وا نه‌زانرێت تێده‌په‌ڕن و به هۆكاری لابه‌لا خامۆش ده‌كرێن. تێگه‌یشتن له خواستی نه‌وه‌ی تازه پێویستی به پێناسهكردنهوهیهكی تازه‌ی چه‌مكی ماف و ئازادییه‌كان هه‌یه. بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه له هه‌رێمی كوردستان چووینه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌مووان كۆبووینه‌وه. ئاماده‌ییمان پیشاندا بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی بۆ عێراق پێویست بێت. پێمان وایه ئه‌و سه‌قامگیرییه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه. به‌غدا ره‌هه‌ند و قوڵایی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستانه. ئێمه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی سه‌ره‌وه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌سكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كانمان پارێزراو بن و په‌ره‌یان پێ بده‌ین. گه‌لانی عێراق شیاوی ئه‌وه‌ن، كه له ره‌وشێكی باشتردا بن. ناوه‌نده سیاسییه‌كان ده‌بێت په‌یامی هاووڵاتیان به جدی وه‌ربگرن و وه‌ڵامی باوه‌ڕپێكراویان هه‌بێت. ئێمه له به‌غدا بووین و هه‌وڵماندا به‌یه‌كه‌وه بیر له چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه و جدیی بكه‌ینه‌وه. چاره‌سه‌رێك له ئاست ناڕه‌زایه‌تی و خواستی خه‌ڵك بێت. ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه و كه‌س ناتوانێت خۆی لێ بدزێته‌وه.
جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتیی و سه‌قامگیری ده‌بێت هاوكاری عێراق بكه‌ن. رابردوو سه‌لماندوویه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پڕ له كێشه بۆ ناوچه‌كه و جیهان مایه‌ی سه‌رئێشه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه. ئه‌مه ئه‌ركی ئێمه و ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تیشه.
وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌ر چی بكه‌وێته سه‌ر شانمان بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ر، ئاماده‌ین. هه‌ر لێره‌شه‌وه هه‌ڤاڵانمان و برایانمان له عێراق دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ سه‌قامگیری و ئاشتیی له عێراق هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه و كێشه‌كانی عێراق به كێشه‌ی خۆی ده‌زانێت. ئاماده‌یه یارمه‌تی عێراق بدات بۆ ده‌رچوون له‌و ره‌وشه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی."
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.