به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له خۆپێشاندانه‌كانی شاری تاران هاووڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی شاری تاران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه.
له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له شاری تاران، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له گه‌ڕه‌كی 20 مه‌تری شه‌قامی خومه‌ینی ئه‌و شاره ده‌ستڕێژیان له خۆپێشانده‌ران كردووه و هاوڵلاتییه‌كی كورد به ناوی "موحسین جه‌عفه‌ر په‌نا“ كه خه‌ڵكی شاری بیجاڕ سه‌ر به پارێزگای سنه‌یه و ته‌مه‌ین 31 ساڵانه و خێزانداره‌وه باوكی دوو منداڵه كوژرا.
به پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه ڕۆژی شه‌ممه‌ش ژنێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی ”مینا شه‌یخی“ له خۆپێشاندانه‌كانی تاران به ده‌سترشێژی گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.