به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ناو شاری كه‌لار، له‌نزیك كتێبخانه‌ی گشتی، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناو شاری كه‌لار نزیك كتێخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری شوفرلێت ئۆپتراو پاسكیلێك ، پاسكیل سواره‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه له‌دایك بووی ساڵی ( 1975)هو، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لاره.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌پێی مادده‌ی 24 هاتووچۆ به‌ند كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.