به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له چه‌ند شارێكی ئێران خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی له حكومه‌ت به‌رێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران دیمه‌نی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی ئیلام و هه‌مه‌دان و نوشه‌هری بڵاوكرده‌وه كه تیایدا خۆپیشانده‌ران پاڵپشتی له حكومه‌تی ئێران ده‌كه‌ن و دروشمی مردن بۆ ئه‌مریكا و تێكده‌ران ده‌ڵێنه‌وه.
له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌و له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان له‌دژی بڕیاری گرانبوونی سووته‌مه‌نی به‌رێوه‌چوو كه تیایدا 106 خۆپیشانده‌ر به فیشه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و به‌سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات به‌سه‌دان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.