هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (عه‌باد محه‌مه‌د حه‌مید ) ته‌مه‌نی 27 ساڵانه و به‌ئه‌سڵ خه‌ڵكی شاری جزیرێی باكوری كوردستان بووه‌و له‌هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بووه، كاری شوانی و مه‌ڕداری ده‌كرد له‌نزیك خالوانی سه‌رووی سه‌ر به‌ناحیه‌ی داره‌شه‌كران له قه‌زای خه‌بات.
ناوبراو له‌رووباری زێی گه‌وره ده‌خنكێ و دوای 17 ڕۆژ له‌لایه‌ن تیمی ژێرئاوی خه‌بات به‌هاوكاری هۆشه‌نگ ماسیگر ، توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی له‌قه‌راغی زێ بدۆزریته‌وه‌و دواتر ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی له‌هه‌ولێر كراوه.
سالار نامیق / خه‌بات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.