ئەمڕۆ چوارشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران، رایگەیاند" گەلی ئێران رێگە نادات دوژمنەکانی پلانەکانیان جێبەجێبکەن.
وتیشى" رەنگە گەلی ئێران گلەیی و ناڕەزایەتییان هەبێت، رەنگە رووبەرووی گرفتی ئابووریش ببنەوە، بەڵام هەمیشە لەسەر پێن بۆ پۆچەڵکردنەوەی پلانی دوژمنەکانیان.
روونیشی کردەوە کە هاوڵاتیانی ئێرانی باش لەوە تێدەگەن کە ئامانجی سەرەکی وڵاتەکەیان پشت بەخۆبەستنە بەتایبەتی لەبواری وزە و لەو چوارچێوەیەشدا پێویستیان بەهاوکاری دەرەکی نیە.
لە رۆژی هەینی رابردوەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران و برینداربون، هۆکاری خۆپیشاندانەکان زیادکردنی نرخی بەنزینە بۆ سێ هێندە، خۆپیشاندەران داوای کەمکردنەوەی ئەو نرخە دەکەن، دەسەڵاتدارانیش سورن لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.