دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانیی، ئه‌ڵمانیا له‌نێوان هاوپه‌یمانانی سه‌ركه‌وتوو وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی هاوبه‌شی جه‌نگ دابه‌ش كرا. به‌شی رۆژئاوا به‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و شانشینی یه‌كگرتوو و فه‌ڕه‌نسا كه‌وت، به‌شی رۆژهه‌ڵاتیش به‌ر یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كه‌وت، به‌ڵام به‌رلینی پایته‌خت به‌سه‌ر چوار به‌ش دابه‌ش كرا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رلین به‌ته‌واوی به به‌شی رۆژهه‌ڵات ده‌وره درابوو كه كه‌وتبووه ژێر ده‌سته‌ڵاتی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ئه‌مه وایكرد كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ سۆڤیهتییهتهكان ده‌ست به‌سه‌ر پایته‌ختدا بگرن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت رێگه به‌و كه‌سه بده‌ن كه بیانه‌وێت بێته پایته‌خت و رێگه‌ش بگرن له‌وه‌ی كه نه‌یانه‌وێت، بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كیش به‌هه‌مان شێوه.

له حوزه‌یرانی ساڵی 1948، سۆڤیهتییهتهكان ده‌روازه‌كانی به‌رلینی پایته‌ختیان داخست، به‌مه‌ش رێگه‌یان له هێنانی خواردن و شتومه‌ك گرت، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ برسیكردنی دانیشتووانی به‌رلینی رۆژئاوا، به ئامانجی ناچاركردنی هاوپه‌یمانان بۆ جێهێشتنی به‌رلین، به‌ڵام له بری ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌رلینی رۆژئاوا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هاوكاری شانشینی یه‌كگرتوو و فه‌ڕه‌نسا، بڕیاریان دا له ئاسمانه‌وه خۆراك بۆ به‌رلینی رۆژئاوا بخه‌نه خواره‌وه، ئه‌م كاره‌ش نزیكه‌ی ساڵێكی خایاند و به پردی ئاسمانیی به‌رلین ده‌ناسرا.
مولازم گایڵ هارڤۆرسن، یه‌كێك بوو له‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی كه به‌شدارییان له‌م كرده ئاسمانییه كرد له‌ڕێگه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر ئه‌و شاره برسییه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی گایڵ فڕۆكه‌وان بوو، ئاره‌زوومه‌ندێكی وێنه‌گرتن بوو، بۆیه له رۆژانی پشوو به كامێراكه‌ی ده‌ستییه‌وه به‌نێو به‌رلیندا ده‌گه‌ڕا بۆ وێنه‌گرتنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.

له یه‌كێك له رۆژه‌كانی مانگی حوزه‌یران، گایڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی "تمبلهۆڤ" وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌گرت كه له‌سه‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه بوون، ئه‌وكاته ژماره‌یه‌ك منداڵی بینی له‌ودیو ته‌لبه‌ندی كۆتایی رێڕه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه. لێیان نزیك بوویه‌وه و ماوه‌ی كاتژمێرێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن، دوای كۆتاییهاتنی قسه‌كان، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گایڵی راكێشا هیچ منداڵێك داوای شیرینی لێ نه‌كرد، ئه‌مه‌ش لای گایڵ مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چونكه به‌هۆی جه‌نگ هه‌موو منداڵان له شه‌قامه‌كان به‌دوای گایڵ ده‌كه‌وتن و داوای شیرینی و بنێشتیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م منداڵانه وایان نه‌كرد!
گایڵ رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌گه‌ڵیان وه‌ستام، به‌ڵام هیچ منداڵێك ده‌ستی خۆی درێژ نه‌كرد و داوای شیرینی نه‌كرد! ئه‌وان سوپاسگوزاری پێدانی ئارد بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئازاد بوون ده‌رۆزه‌یان نه‌كرد و داوای شتی گرانبه‌هایان نه‌كرد، ئه‌مه‌ش سوپاسگوزارییه‌كی بێده‌نگ بوو، بۆیه بیرم كرده‌وه چۆن پاداشتی ئه‌م منداڵانه بده‌مه‌وه".
ئه‌وكاته، گایڵ ده‌ستی خسته گیرفانی و دوو پارچه بنێشتی ده‌رهێنا و هه‌ر یه‌ك له‌و بنێشتانه‌ی كرد به چوار پارچه و به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا دابه‌شی كرد، به‌ڵێنیشی پێدان له گه‌شتی داهاتوودا، بنێشت و شیرینی زیاتریان له فڕۆكه‌وه بۆ بخاته خواره‌وه و، پێی گوتن، باڵی فڕۆكه‌كه‌ی ده‌له‌رێنێته‌وه تاوه‌ك بزانن فڕۆكه‌وانه خۆیه‌تی.

كاتێك گایڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ بنكه ئاسمانییه‌كه ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی شیرینی له هاوكاره‌كانی له فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیاران، شیرنییهكانی به‌چه‌ند پهڕهشووتێكی بچووك كه له ده‌سته‌سڕ دروستی كردبوون به‌سته‌وه و، له رۆژی دوایی كه له فڕۆكه‌خانه‌ی "تمبلهۆڤ" فڕی شیرنییهكانی به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌دا هه‌ڵدایه خواره‌وه، كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنی "گایڵ"یان ده‌كرد.
گایڵ، له سێ هه‌فته‌دا سێ گه‌شتی له‌م جۆره‌ی ئه‌نجام دا و له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌ی منداڵان له خواره‌وه زیادی ده‌كرد. له به‌ختی باشی گایڵ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ی "پردی ئاسمانیی"، پاڵپشتیی له هه‌وڵه‌كانی گایڵ كرد و ئه‌م پرۆسه‌یه بووه پرۆسه‌یه‌كی فه‌رمی و ناوی نرا " ئۆپه‌راسیۆنی خۆراكی بچووك - Operation Little Vittles "، دوای ئه‌وه‌ش بڕی شیرنییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام زیادی كرد و فڕۆكه‌وانه‌كانی تریش به‌شی خۆیان له شیرینی ده‌كرده كۆمه‌ك بۆ منداڵان.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.