سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، لقی كه‌ركووك رایگه‌یاند: له پارێزگای كه‌ركووك، پێشێلكاریی و رێگریی هه‌یه له به‌رده‌م كاره میدیاییه‌كاندا: به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سهپێنرداوییش گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌هدی زریان لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكار نین له پێدانی زانیاری به رۆژنامه‌نووسان، به‌شێوه‌ك رۆژنامه‌نووس هه‌بووه به هه‌فته‌یه‌ك نه‌یتوانیوه راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاماده بكات، چونكه كه‌س نه‌بووه قسه‌ی بۆ بكات و زانیاری پێبدات.
به‌بڕوای سه‌ندیكا، بارودۆخی رۆژنامه‌نووسان و پێدانی زانیاری خراپ بووه، به‌ڵام له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا خراپتر بووه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ئیداریی و ئه‌منییانه‌ی له‌و مێژووه به‌دواوه له كه‌ركوك روویدا.
لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركوك و هێزه ئه‌منیه‌كان ئاماده‌نین گوێ له داوكاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان بگرن، تا ئه‌وه‌ی سه‌ندیكا هه‌وڵبدات چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه بدۆزێته‌وه، نه‌قیبی سه‌ندیكا چه‌ندینجار هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركوك گفتوگۆ بكات، به‌ڵام ئیداره‌ی كه‌ركووك ڕه‌تی كردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.