كۆلۆنێل مایڵز كاگینس، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌كوردستان 24 ى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شانبه‌شانی یه‌كدی له دژی داعش شه‌ڕیان كردووه و هاوكاری پێشمه‌رگه‌بوونه له شه‌ڕی دژی رێكخراوه‌كه.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش وتیشی: پێشمه‌رگه هێزێكی ئه‌منی به‌هێزه‌و رێزێكی زۆرمان بۆی هه‌یه، دووپاتیشی كرده‌وه، راهێنانی پێشمه‌رگه به‌شێكه له ئه‌رك و پلانی مانه‌وه‌مان له‌م ناوچه‌یه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه‌و ، پێكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی دژ به داعش.
كۆلۆنێل مایڵز كاگینس، له‌باره‌ی ناوچه جێناكۆكان و بۆشاییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، كه داعش سوودی لێوه‌رگرتووه، وتی : ئێمه هه‌وڵمانداوه هه‌ردوولا زیاتر هه‌ماهه‌نگ بن و هه‌نگاوی باشیش نراوه، ئاشكراشیكرد، پێشمه‌رگه توانیان شوێنه‌كانی داعش ئاشكرا بكه‌ن له ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی له نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراق بووه‌ته بۆشاییه‌ك و تیرۆریستان سوودی لێوه‌رده‌گرن.
له‌باره‌ی مانه‌وه‌و جموجوڵی داعش و پلانی ئه‌وان دژ به‌و رێكخراوه، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش وتی ، داعش ده‌یه‌وێ ده‌ست به ئایدۆلۆژیاكه‌یه‌وه بگرێ و تا ئێستا له چالاكی به‌رده‌وامه، بۆیه هاوپه‌یمانان له عێراق ماوین و ده‌مانه‌وێ به‌رده‌وام بین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و فیكره توندڕه‌وییه‌كه‌ی، وتیشی، ئێمه به‌رده‌وام به دوای داعشه‌وه‌ین ، چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێكی ماوه، به كوژرانی كه‌سێك یان سه‌ركرده‌یه‌كی داعش، بیر و هزری توندڕه‌وی كۆتایی نایه‌ت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئایدۆلۆژیا توندڕه‌وه كۆتایی بێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه گرنگه به شێوه‌یه‌كی جیهانی سه‌یری مه‌ترسییه‌كانی داعش بكرێت، به‌شێك له گه‌نجان كه په‌رته‌وازه‌بوونه و له خێزانه‌كانیان دابڕاون چوونه‌ته ریزی رێكخراوه‌كه و ئه‌وانیش ئه‌و دۆخه‌یان قۆستووه‌ته‌وه, به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، كۆلۆنێل مایڵز كاگینس، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات په‌یوه‌ندیمان به‌هێزه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌رده‌وامین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.