گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌مه له‌گوندی گرده‌گۆزینه سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار، ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ئه‌حمه‌د ڕه‌شید عه‌زیز ) له‌دایكبووی 1997 هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو نه‌خۆشی ده‌رونی بوه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌مانجه فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌ئێستادا ده‌مانچه‌كه له‌به‌رده‌ستی پۆلیسدایه و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووداوه‌كه.
دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه پۆلیسی گه‌رمیان گیان له‌ده‌ستدانی باوكی ئه‌حمه‌دی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ڕاگه‌یاند.
پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌هۆی كاریگه‌ری ڕوداوه‌كه له‌سه‌ری باوكی به‌ناوی ئه‌حمه‌د به ناوی (ڕه‌شید عه‌زیز جومعه ) له‌دایكبووی ساڵی 1968 جه‌ڵده لێیداو گیانی له‌ده‌ستدا .
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌وته‌ی برایه‌كی ناوبراو نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه‌و كه‌مئه‌ندامه، به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كۆڕه‌كه‌یه‌وه باری ته‌ندروستی تێك چوه پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.