Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 05:59

له‌ قه‌زای خه‌بات قوتابییه‌کی کچ که‌وته‌ ژێر تایه‌ی پاسێکه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

به‌هۆی خه‌مساری شۆفێره‌كه‌یه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

فازل حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كچێكی قوتابی له‌ قه‌زای خه‌بات به‌هۆی خه‌مساری شۆفێری پاسه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وته‌ ژێر تایه‌ی پاسه‌كه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ داخه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

ڕووداوه‌كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ قه‌زای خه‌بات ڕوویداوه‌ له‌ كاتێكدا قوتابییه‌كه‌ ویستوویه‌تی له‌ پاسه‌كه‌ دابه‌زێت، كه‌ ڕۆژانه‌ هاتووچۆی قوتابخانه‌ی پێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.