یهكێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان بڵاوی كردهوه كه شاندی زانایانی کورد کە بەشداربووی خولی چوارەمی زانکۆی ئەزهەرن لە وڵاتی میسڕ سەردانی یەکەی چاودێری ئەزهەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەویان کرد، بەمەبەستی بینینی هەوڵ و هەنگاوەکانی ئەو یەکەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و راستکردنەوەی چەمکە ئاڵۆزەکان و رەتکردنەوەی هەوڵە نەزۆکەکانی گروپە توندڕەوەکان و چاودێری کردنی کاروباری موسڵمانان لە جیهان.
راشیدهگهیهنن شاندەکە تەواوی یەکەکانی دەزگای ناوبراویان بەسەرکردەوەو کە 13 یەکە لە خۆ دەگرێت و بە زمانی عەرەبی و زمانەکانی تر کاری تێدا دەکرێت، هەروەک شاندەکە ئاشنای کارو هەنگاوەکانی لێکۆڵەرانی ئەو دەزگایە بوو، لە هەڵوەشاندنەوەی هەوڵ و گومانەکانی گروپە توند ئاژۆکان، کە خزاونەتە نێو جیهانی ئیسلامی و هزری گەنجانەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە شاندی زانایانی کورد وێرای دەستخۆشی و ئاراستەکردنی سوپاسیان بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانی دەزگای چاودێری ئەزهەر لە بڵاوکردنەوەی رووی جوانی ئیسلام و بیری میانڕەوی و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و رێگری کردن لە توندوتیژی و ئیرهاب.
یهكێتى زانایانى ئیسلامی كوردستان بڵاویشى كردووهتهوه كه ، دواتر شاندی زانایانی کورد داوایان لە بەرپرس و سەرپەرشتیارانی یەکەی چاودێری ئەزهەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی کرد، کە زمانی کوردی لە پاڵ زمانەکانی تر بەکار بهێندرێت و لەچوارچێوەی کارو پرۆژەکانیان رەچاو بکرێت.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن ، بۆ ئەو مەبەستە د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەکی دەربڕی و جەختی کردەوە کە پێویستە زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی تر لەو یەکەیە هەژمار بکرەت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.