ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ده‌ڵێن: هێزه‌كانی رژێمی ئێران به‌نهێنییه‌وه ته‌رمی خۆپیشانده‌ران له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌و فشار له‌خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ن كه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئێران ئینته‌ر ناشیونال دوێنێ چوارشه‌ممه هێزێكی سه‌ر به ئیتیلاعاتی ئێران 36 ته‌رمیان له‌نه‌خۆشخانه‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ته‌هران به ئۆتۆبێلێكی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی گۆشت گواستۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ژماره‌ی ئه‌و كوژراوانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی سجاد كه‌ره‌ج و شه‌هریارو مه‌ده‌نی كه‌ره‌ج و برز كه‌ره‌ج، دان گه‌یشتۆته 118 كه‌س.
هه‌روه‌ها ئێران ئینته‌ر ناشیونال ده‌ڵێت:ئیتیلاعات له‌هه‌مبه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، داوای 40 ملیۆن تمه‌ن له‌خانه‌واده‌كانیان ده‌كات و داواشی لێكردوون كه نابێت پرسه‌یان بۆ دابندرێت و ناشبێت لێدوان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یانده بده‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
سه‌رچاوه / كه‌ناڵی حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.