له رۆژانی رابردوو پاڵاوتنه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زاروبیست بۆ تۆپی پێ كۆتایی هات، سه‌باره‌ت به تیروپشكی كۆتاییه‌كانی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست بڕیاره له سیی ئه‌م مانگه له بۆخارستی پایته‌ختی رۆمانیا ڕابكێشرێت، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی به‌سه‌ر چوار ئاست دابه‌شكرد
به‌پێی ئه‌و ئاستانه‌ی یوفا دیاریكردوه بۆ هه‌لبژارده‌كان، ئاستی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌كانی ئینگلته‌راو به‌لژیكاو ئۆكراینا‌و ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیا ده‌گرێـته‌وه، بۆ ئاستی دووه‌م هه‌ریه‌ك له هۆله‌نداو فه‌ره‌نساو رووسیاو كرواتیاو پۆله‌ندا هاتووه، بۆ ئاستی سێیه‌م هه‌لبژارده‌كانی پورتوگالی خاوه‌نی نازناوی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و توركیا‌و نه‌مساو سوید‌و چیك و دانیمارك ده‌گرێته‌وه، ئاستی چواره‌م و كۆتایش هه‌لبژارده‌كانی وێلزو فیله‌نداو ئه‌و چوار هه‌لبژارده‌ی له قۆناغی پاشكۆ سه‌رده‌كه‌ون ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.