له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بارسێلۆنا به هه‌شتاونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به شه‌ستوسێ خاڵ له یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه‌ی توركی میوانی برده‌وه
یاریزانانی بارسا ئاستێكی به‌رزیان له هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه پێشكهشكردو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی بیستوشه‌ش خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد، یاریزان كوری هیگینز ئاستێكی به‌رزی له یاریه‌كه پێشكهشكردو بیست‌ودوو خاڵی بۆ یانه كاتالۆنیه‌كه تۆماركرد
به‌م ئه‌نجامه‌ش بارسێلۆنا حه‌وته‌م سه‌ركه‌وتنی له كۆی نۆ یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی شازده خاڵ سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان، هه‌ر له ئیسپانیا‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی باسكۆنیای ئیسپانی به هه‌شتا خاڵ به‌رامبه‌ر به حه‌فتا خاڵ له یانه‌ی سیسكا مۆسكۆی میوانی و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ی برده‌وه
له‌م یاریه‌شدا، یاریزان تورنیكی شینگلیا ئاستێكی به‌رزی پێشكهشكردو به تۆماركردنی بیست‌ودوو خاڵ ڕۆڵێكی گرنگی له بردنه‌وه‌ی یانه ئیسپانیه‌كه بینی، به بردنه‌وه‌ی له‌م یاریه‌دا، باسكۆنیا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سێزده خاڵ، سیسكا مۆسكۆش سێیه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا دۆڕاند
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.