شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شانشینی سعوودیه داوای له ئێران كرد ده‌ستبه‌رداری بیری فراوانخوازی و تێكده‌رانه بێت، چونكه ئه‌مه ته‌نها زیان به‌گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌ێنێت.
شا سه‌لمان، له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی شواری سعوودی گوتی: هیوادارین رژێمی ئێران لایه‌نی حه‌كیمانه هه‌ڵبژێری و ئه‌وه بزانێ كه هیچ ده‌رفه‌تێكی نییه هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تكراوه تێپه‌ڕ بكات، ته‌نها مه‌گه‌ر واز له‌بیری فراوانخوازی و تێكده‌رانه بێنێ كه ته‌نیا زیان به‌گه‌له‌كه‌ی ده‌گه‌ێنێ.
هه‌روه‌ها گوتی: شانشینی سعوودیه به‌ده‌ست سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئێران و بریكاره‌كانی ده‌ناڵێنێت و كار گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه كه ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا له‌بار ببرێت.
گوتیشی: شانشینی سعوودیه خوازیاری جه‌نگ نییه و هه‌موو كاتێك ده‌ستی بۆ ئاشتی درێژكردووه‌و نایه‌وێ زیان به‌كه‌س بگه‌ێنێ، به‌ڵام هه‌موو كاتێكیش ئاماده‌یه به‌توندی به‌ره‌نگاری ئه‌وانه ببێته‌وه كه نیازی دوژمنكارانه‌یان هه‌بێت.
وه‌رگێڕان و دارِشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / afp
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.