چاپی په‌نجاو نۆهه‌می ، كتێبی تایبه‌ت به فێربونی زمانی ئینگلیزی به رێگه‌ی شیعر بڵاوكراییه‌وه، له‌نوسینی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و وه‌رگێڕو بلۆگه‌ر، والی عه‌لییه.
نووسه‌ر والی عه‌لی كه له‌نوسین و وه‌رگێڕانه‌كانیدا زیاتر به ده‌ربڕین و شێوازی مللی ناسراوه، سه‌باره‌ت به‌م كتێبه رایگه‌یاند : "چاپی 59هه‌می كتێبی ئینگلیزینامه‌ی والییات پێكهاتووه له‌زیاتر له 840 به‌یته شیعری ئینگلیزی- كوردی و زیاتر له‌دوو هه‌زارو 250 په‌راوێزو تایبه‌ته به فێربونی ئینگلیزی به‌شێوازێكی نایاب .
هه‌روه‌ها والی وتیشی: "خوێنه‌ری جددی كتێبه‌كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ر به‌یته‌شیعرێكه‌وه مانای وشه‌یه‌ك تا شه‌ش وشه زۆر به‌ئاسانی ده‌چێته‌مێشكی مرۆڤه‌وه!. له‌په‌راوێزی هه‌ر به‌یته‌شیعرێكیشدا چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وشه‌كان به زمانی كوردی نوسراوه‌و بۆ سه‌رجه‌میشیان ڕسته‌نمونه به‌هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی هێنراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش شێوازی فێربونه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ترئاسان كردوه.!".
هه‌ر سه‌باره‌ت به په‌راوێز، والی ده‌ڵێت: "ده‌رباره‌ی ڕسته‌نموونه‌و چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كان، رونكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆی تری پێویست له‌په‌راوێزدا باسكراوه زۆربه‌ی رسته‌كان، زانیاری سه‌رنجڕاكێشی جۆراوجۆر‌و وته‌ی به‌هێزو كاریگه‌رن ".
له كۆتاییدا والی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بیرۆكه‌ی كتێبه‌كه‌ی، له‌كتێبی (ئه‌حمه‌دی)ی باوكی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه‌وه وه‌رگرتووه، كه تایبه‌ته به فێربونی زمانی عه‌ره‌بی به‌شێوازی شیعر‌و بۆ ئه‌و كوڕه‌ی نوسیوه.
بۆ داونلۆدكردنی چاپی 59هه‌می كتێبی ئینگلیزینامه‌ی والییات كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.