میدیای رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كردهوه كه فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە گوندیکی سەر بە گرێسپی، 2 هاوڵاتی گیانی لهدهستداوه و 3ی دیکەش برینداردهكهن
راشیدهگهیهنن ، سوپای توركیا لە گوندی قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێسپی، لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەک لە گوندەکە ڕایگەیاندووە، لە بۆردوومانەکەدا 2 هاوڵاتی مەدەنی گیانى لهدهستى داوه و 2ی دیکەش برینداربوون، کەلەنێویاندا منداڵیش هەن.
هاوڵاتیانی گوندەکە قوربانیانی رووداوهكهیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کۆبانێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.