لۆكا مۆدریچی كڕواتی و یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی بۆ تۆڕی ئێس ئێن تیڤی رایگه‌یاند ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان كیلیان مباپی یه‌كێكه له‌باشترین یاریزانه‌كانی جیهان
هه‌روه‌ها مۆدریچ وتیشی له‌ئێستاشدا له‌توانام هه‌یه باشترین ئاست له‌نێو یاریگا پێشكه‌ش بكه‌م، چونكه ئاماژه‌كان زۆر باشن، هه‌روه‌ها مۆدریچ نه‌یشارده‌وه هه‌ول ده‌ده‌ن براوه‌ی زۆرترین ده‌ستكه‌وت بن له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ
سه‌باره‌ت به‌به‌ده‌ست هێنانی خه‌لاتی بالۆن دۆر ئه‌و یاریزانه روونیكرده‌وه یانه‌كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیانی وه‌رزشی كردووه، به‌تایبه‌ت به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاته‌كان، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌توانام بێت پێشكه‌ش یانه‌ی ریال مه‌دریدی ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی لهمهرهنگی به‌ده‌ستی دێنێت نا‌توانیت له‌یانه‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ستی بخهییت، پێویسته بوترێت یانه‌ی ریال مه‌درید له‌رابردوو توانیویه‌تی بۆ سێنزه جار براوه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ بێت و له‌ئێستاشدا له‌خانه‌ی دووه‌می لالیگایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.