Erbil 38°C چوارشەممە 20 ئایار 01:35

ڤیدیۆ ... لینزی گراهام سیناتۆری ئەمەریکا: تورکیا دەبێت بزانێت کورد باشترین هاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش بووە

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت توركیا ئێف 35 هه‌ڵبژێرێت له‌جیاتی ئێس 400ی رووسی
کوردستان TV
100%


لینزی گراھام، سیناتۆری ئەمەریکا  رایده‌گه‌ێنێت كه‌ نابێت توركیا ئەوە لەبیر بكات كە لە شەری دژی داعش كورد باشترین ھاوپەیمانی ئەمەریكا بووە 

لینزی گراهام  به‌ کوردستان24 راگه‌یاند كه‌ هیوادارم ‌ ئێمه‌ و توركیا رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ تاوەکو كێشەکان‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین ،  ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت توركیا ئێف 35 هه‌ڵبژێرێت له‌جیاتی ئێس 400ی رووسی و نابێت توركیا ئه‌و پرسه‌ ئاڵۆزتر بكات.

لینزی گراهام  راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت. له‌باره‌ی ده‌ڤه‌ری ئارامیش له‌ سووریا، نابێت نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی توركیا له‌رێگای سه‌ربازییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
سیناتۆری ئەمەریکا ده‌شڵێت  باشترین رێگه‌چاره‌ بۆ دروستكردنی ده‌ڤه‌ری ئارام ئه‌وه‌یه‌، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێوان هه‌سه‌ده‌ و توركیا جێگیر بكرێت و ئێمه‌ نابێت ئه‌وه‌مان بیر چێت كه‌ كورد باشترین هاوپه‌یمان بووه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.