به‌ئاماده‌بونی پارێزگاری هه‌ولێر ساڵیادی كۆچی دوایی دۆستی گه‌لی كوردستان خاتوو(دانیال میتران) كرایه‌وه
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی دۆستی گه‌لی كوردستان خاتوو(دانیال میتران) به ئاماده‌بوونی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و ئۆلیڤێێ دیكۆتینی سه‌ركونسڵی گشتی فه‌رنسا له هه‌ولێر و وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ناوه‌ندی ڕه‌گ بۆ هۆشیاری ڕاگه‌یاندن ڕێوڕه‌سمێكی بۆ هه‌شته‌مین ساڵیادی خاتوو (میتران) سازكرد.
دوای پێشكه‌شكردنی فلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و هه‌ڵوێتسته‌كانی خاتوو (میتران) به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌ركونسڵی گشتی فه‌رنسا له هه‌ولێر و ئاماده‌بووان گوڵی ڕێز و وه‌فا له سه‌ر وێنه‌ی خاتوو (میتران) دانرا.

دواتر له پانێلێكدا كه ڕێكخرابوو بۆ هه‌ریه‌ك له د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و ئۆلیڤێێ دیكۆتینی سه‌ركونسڵی گشتی فه‌رنسا له هه‌ولێر و جوان جه‌به‌لی ڕاویژكاری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا و كوردستان له ڕابردوو و ئێستادا) تێیدا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی دایكی كوردان خاتوو (دانیال میتران) به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان كرد و وتی: "ئیمه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین قۆناغی سه‌ختمان بڕیوه، له‌نێو ئه‌و قۆناغانه‌شدا سێ قۆناغی سه‌ختمان بڕیوه كه وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌جدی له‌گه‌ڵ ئێمه بووه و به‌هانامانه‌وه هاتووه، به‌تایبه‌تی له كۆچڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991ی و ده‌ركردنی بڕیاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2014 له‌كاتی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش بینیمان وڵاتی فه‌ره‌نسا چ ڕۆڵێكی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی دیكه كه هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌ین دوای سازدانی ڕیفراندۆمی گه‌لی كوردستان بوو كه وڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین وڵات بوو ده‌رگای به‌ڕووی كوردستان كرده‌وه".

د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها وتی، "هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ڕاپرسیه‌ك بكه‌ن له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان ده‌بینی چ ڕێز و پیزانینێكی زۆریان هه‌یه بۆ فه‌ره‌نسا و گه‌لی فه‌رنسا، بناغه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه و دۆستایه‌تیه نیشتیمانیشه خاتوو (دانیال میتران) دایمه‌زراند، وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێریش زۆر خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆته ده‌سته خوشكی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، هیواده‌خوازین ئه‌و ده‌سته خوشكییه زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و فراوانتر بكرێ و به‌ره‌وپێش بڕوات".
له‌كۆتای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا له لایه‌ن د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و ئۆلیڤێێ دیكۆتینی سه‌ركونسڵی گشتی فه‌رنسا له هه‌ولێر پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگراف مه‌حمود هه‌ولێری كرایه‌وه، كه تابلۆكانی پێشانگاكه وێنه‌ی سه‌ردان و كار‌و چاڵاكییه‌كانی خاتوو (دانیال میتران)ی تێدا نمایشكرابوو.
سه‌رچاوه / ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.