خۆپیشاندانهكانى عێراق بهردهوامن و ئەمڕۆ پێنجشەممەش چوار خۆپێشاندەر لە بەغدا گیانیان لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی لە پاش نیوە شەوی دوێنێدا سێ كەسیان بە هۆی بۆمبی فرمێسك ڕێژەوە ژەهراوی بوون و یەكێكیشیان بە گوللەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكان كرابووە ئامانج.
دوێنێ شەو خۆپێشاندانەكانی ناڕەزایی هاووڵاتیانی بەغدا درێژەی هەبوو و تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆش لەسەر هەردوو پردی سەنەك و ئەحرار پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپێشاندەراندا روویدا و بههۆیهوه چوار كهس گیانیان لهدهستداو ژمارهیهكى تریش برینداربوون.
بهپێى ئامارهكان تاكو ئێستا زیاتر لە 330 كەس لە خۆپێشاندانەكانی عێراقدا كوژراون و بە هەزارانیش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.