سەرۆکی ئەمریکا رەخنە لە مامەڵەی حکومەتی ئێران لە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەگرێت و دەڵێت، جیهان ئەو تراژیدیەی بۆ روون دەبێتەوە کە "رژێمی ئێران" خوڵقاندوویەتی.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئێران هێندە ناسەقامگیر بووە کە رژێمەکە تەواوی سیستمی ئینتەرنێتی داخستووە بۆئەوەی خەڵکی مەزنی ئێرانی لەبارەی ئەو تووندوتیژییە قسەنەکەن لە وڵاتەکەیان روودەدات".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەرپرسانی ئێران نایانەوێت هیچ شەفافیەتێک لە وڵاتەکەیاندا هەبێت و بەو جۆرە بیردەکەنەوە کە "جیهان ئەو مەرگ و تراژیدیەی بۆ دەرناکەوێت کە رژێمی ئێران خوڵقاندوویەتی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.