ئاژانسی ده‌نگوباسی فارسی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه كه محه‌مه‌د نه‌زه‌ری و عوسمان مسته‌فا پوور كه زیاتر له 25 ساڵ په‌یوه‌ندییان به هێزه سیاسییه كوردییه‌كان ئۆپۆزسیۆنی ئێران هه‌بوو ده‌ستگیركرابوون، له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به ره‌زامه‌ندی رابه‌ری بالای شۆرشی ئیسلامی ئێرانه‌وه بڕیاری ئازاد كردنیان بۆ ده‌رچوو.
عوسمان مسته‌فا پوور به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ری سه‌ر به پارێزگای ورمێ ده‌ستگیركرابوو و بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبوو، دواتر سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرابوویه‌وه.
محه‌مه‌د نه‌زه‌ریش له شاری بۆكانی سه‌ر به پارێزگای ورمێ، له ته‌مه‌نی 23 ساڵیه‌وه ده‌ستگیركرابوو و تۆمه‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی كردن بوو به حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و ماوه‌ی 28 ساڵ له به‌ندیخانه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.