به‌رپرسێكی ڕێكخراوی یونسكۆ هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی دۆخی شاری ڤێنیزی ئیتاڵیا كه چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆی باران بارینی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا ژێرئاو كه‌وتووه.
مهكتیلد ڕۆسلهر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی میراتی جیهانی سه‌ر به یونێسكۆ ڕایگه‌یاند: باڵه‌خانه كه‌لتورییه‌كانی شاری ڤێنیز هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوویان له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی خێرای بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و شاره كه‌لتوریه وه‌ك میراتی جیهانی ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی هه‌یه.
شاری ڤێنیز له ڕۆژانی ڕابردوو دووچاری باران و لافاوێكی یه‌كجار زۆر هاتووه كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا شاره‌كه به‌ته‌واوی ژێرئاو كه‌وتووه و به گووته‌ی شاره‌زایانی كه‌شناسی له 50 ساڵی ڕابردوو ئه‌و لافاوه له شاری ڤێنیز بێ وێنه بووه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری كه‌لتوری ئیتاڵیا داریۆ فرانسیس ڕایگه‌یاند: لایه‌نی كه‌م 50 كڵیسا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌ناو شار زیانیان به‌ركه‌وتووه، جیا له‌وه‌ی زۆربه‌ی مۆزخانه مێژوویه‌كان و په‌رتوكخانه مێژوویه‌كان ژێرئاو كه‌وتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.