به‌پێى هه‌واڵێكى زه تایمس ئۆف ئیسرائیل، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داوا له خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌كات وێنه‌و ڤیدیۆى پێشێلكارى ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كیان كه له دژیان ئه‌نجامده‌درێت بۆیان ره‌وانه بكه‌ن.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له تویتێكدا داواى له خۆپیشانده‌رانى ئێران كردووه وێنه‌و و ڤیدیۆ و زانیارى و دیكۆمێنتى په‌یوه‌ست به پێشێلكارییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران دژى خۆپیشانده‌ران ره‌وانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها پۆمپیۆ له تویته‌كه‌یدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه واشنتۆن به‌هۆى پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران سزا به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت.
جێی ئاماژه‌پێدانه له هه‌ینى رابردووه‌وه، خۆپیشاندان له شاره‌كانى ئێران و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانیش بۆ كپكردن و ته‌شه‌نه‌نه‌كردنى خۆپیشاندانه‌كان به ته‌واوى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێتیان بچڕاندووه.
هاوكات به‌گوێره‌ى داتاكانى رێكخراوى ئه‌منستى نیوده‌وڵه‌تى تا ئێستا زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر له ئێران كوژراون و حكومه‌تى ئێرانیش ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.