مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکیدا، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عوسمان سیرێ کەسایەتیی ئایینی و زانای تەریقەتی نەقشبەندی دهربڕی و ئهمهش دهقهكهیهتی:
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی ئایینی و کۆمەڵایەتی (شێخ عوسمانی سیرێ) م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
22ـی 11ـی 2019

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.