Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:40

وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوا له‌ کۆمه‌لگاى نێوده‌وله‌تى ده‌کات سنورێک بۆ تورکیا دابنێن

تورکیا ئەندامانی خانەوادەیەکی کوردی لە نزیک کۆبانێ كوشت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەبەیاننامەیەكدا بەتوندی ئیدانەی لەشكركێشیەكانی توركیا دەكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كات، ئەردۆغان ناچاربکەن هێرشە تەماحکارییەکانی رابگرێت.

لەبەیاننامەیەكدا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند" سوریا بە توندترین شێوەیە، ئیدانەی لەشکرکێشی و هێرشەكانی توركیا دەكات بۆ سەر خەڵكی سیڤیلی سوریا.

ئاماژە بەوەشكراوە،"لە تازەترین تاوانیدا، ئەردۆگان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک گرێ سپی چەند شوێنێکی کردوەتە ئامانج کە منداڵ و خەڵکی مەدەنیش لە هێرشەکاندا کوژراون".

بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرەڕای ئەوەی تورکیا دەبێت بەپێی ڕێککەوتنی سوچی كە لەگەڵ روسیا ئەنجامیداوە مامەڵە بکات، بەڵام وادەردەکەوێت سوپاکەی ئەردۆغان و هاوکارە تیرۆرستەکانی بەردەوامی بە تاوان دەدەن و سورن لەسەر داگیرکاری زیاتر، هەموو ئەوانەش دەیسەلمێنێت ئەردۆغان گوێ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یاساکانی ناگرێت". هاوكات سوریا داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە ئەردۆگان ناچاربکەن هێرشە تەماحکارییەکانی بۆ سەر سوریا رابگرێت".

شەوی رابردوش لە تویتێكدا مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند"تورکیا ئەندامانی خانەوادەیەکی کوردی لە نزیک کۆبانێ لە رێگەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کوشت، کەچی دەشڵێن حەوت تیرۆریستیان کوشتوە".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.