ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی سه‌د كه‌س له رێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێرانیان ده‌ستگیركردووه.
غولام حوسێن ئیسماعیلی وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی سه‌د كه‌س له رێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون، پێشووتریش بەرپرسانی ئێران ئاشکرایان کردبوو کە لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان هێزە ئەمنیەکان نزیکەی هەزار خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.
غولام حوسێن ئیسماعیلی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی وه‌كو سه‌ركرده‌ی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كان وه‌سفكرد.
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران ئه‌و توندوتیژیه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئێرانی به بابه‌تێكی ئه‌منی له‌قه‌ڵه‌مدا و گوتی ئه‌مه خۆپیشاندانی خه‌ڵك نییه. خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له دوای زیادكردنی نرخی به‌نزین ده‌ستیپێكرد. به پێی رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵیش لانیكه‌م سه‌د و پازده كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ئێران له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.