مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و عه‌بدوڵڵا بن زاید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و كێشه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكران.
مایك پۆمپیۆ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر باسی له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه و نووسیویه‌تی: "چاوم به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات عه‌بدوڵڵا بن زاید كه‌وت. پرسه‌كانی ئێران، ئه‌و چالاكییانه‌ی كه ئارامیی ناوچه‌كه تێكده‌ده‌ن و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ، رایگه‌یاند باسیان له بوونی رووسیا له ناوچه‌كه و دۆخی لیبیا كردووه و هاوڕابوون له‌سه‌ر بابه‌تی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی به‌په‌له له ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.