Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:30

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هه‌سه‌ده‌) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

‌ سه‌باره‌ت به‌به‌رێوه‌چوونى ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانیان له‌سنوره‌كه‌دا
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 23 ى 11 ى 2019 ،  لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک  هه‌سه‌ده‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعشدا 25 چه‌كدار ده‌ستگیركراون


 
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ وه‌ك خۆی: 


لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان لە کات و شوێنی جیاوازدا بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعشدا بە گشتی 25 چەتە دەستگیرکراون.


لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندام و سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەرکان حسێن (محەمەد سالح ئەلعەلی) کە بەرپرسی دیلەکانی داعش بووە دەستگیرکراوە.


هەروەها لەنێوان 15 – 22 تشرینی یەکەمی 2019 دا ئۆپەراسیۆنێکی شاراوە و تایبەت بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعش لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا 21چەتە دەستگیرکراون و 2 چەتەش کە هەوڵی هێرشکردنیان داوە، کوژراون.


سەرچەتەیەکیش کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی حەسەکە بوو و خۆی لە کەمپی هۆڵێ هەشاردابوو، دەستگیرکرا.


لە ڕۆژی28ی تشرینی یەکەمدا یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات – YAT) ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامدا. 2 چەتە کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی زیندانی حەسەکەن دەستگیرکران. 

1

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.