رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌ر ناشناڵ رایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوه نارازییه‌كانی ئێران بۆ سه‌د و پازده كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوریانیانی نارازی له ناوخۆی ئێران ، رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌ر ناشناڵ، دووه‌م راپۆرتی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌م خۆپێشاندانه بۆ سه‌د و پازده كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه رێكخراوه‌كه له راپۆرتی پێشووتری ژماره‌ی كوژراوه‌كانی به سه‌د و شه‌ش كه‌س راگه‌یاندبوو. ئه‌منستی ئینته‌ر ناشناڵ ده‌شڵیت له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراوه‌كانی نارازی ناوخۆی ئێران نه‌بێت و ژۆر له‌مه زیاتر بێت به‌ڵام ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌دواداچوونانه‌یه كه رێكخراوه‌كه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردوویه‌تی.
تا ئیستا حكوومه‌تی ئێران به فه‌رمی هیچ ژماره‌یه‌كی له‌باره‌ی كوژراو برینداره‌كانی خۆپێشاندانی نارازیبوانی وڵاته‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.