هه‌فته‌ی چوارده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا به یاری نێوان یانه‌ی پاریس سانت جێرمان و یانه‌ی لیل ده‌ستی پێ كرد و یانه‌كه‌ی پایته‌خت به دوو گۆلی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی حه‌ڤده یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی ماورۆ ئیكاردی گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد ، له خوله‌كی سی‌و یه‌ك ئه‌رجه‌نتیه‌كی دیكه كه ئه‌ویش ئه‌نحێل دی ماریا بوو گۆلی دووه‌می بۆ پاریس سانت جێرمان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و پاریس سانت جێرمان كۆی خاله‌كانی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سی‌و سێ خال به‌رز كرده‌وه‌و یانه‌ی لیلیش له پله‌ی شه‌شه‌م دێت و خاوه‌نی نۆزده خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.