له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی یاریه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست ڕاكێشرا
له تیروپشكه‌كه‌دا، شازده هه‌ڵبژارده به‌سه‌ر چوار ئاراسته‌ی جیا دابه‌شكران و له دوو قۆناغی پێش كۆتایی و كۆتایی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر دوایین چوار بلیتی شیاندن بۆ كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن، له ئاراسته‌ی یه‌كه‌مدا، ئایسله‌ندا ڕووبه‌ڕووی ڕۆمانیا ده‌بێته‌وه‌و بولگاریاش یاری له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا ده‌كات، له ئاراسته‌ی دووه‌میشدا، ئێرله‌ندای باكوور كه‌وته به‌رامبه‌ر بۆسنه‌و سلۆڤاكیا یاری له‌گه‌ڵ ئێرله‌ندا ده‌كات، هاوكات له ئاراسته‌ی سێیه‌م سكۆتله‌ندا ڕووبه‌ڕووی ئیسڕائیل ده‌بێته‌وه‌و نۆروێژ میوانداری سڕبیا ده‌كات، له ئاراسته‌ی چواره‌م و كۆتایشدا، جۆرجیا كه‌وته به‌رامبه‌ر بیلاڕوسیاو مه‌كدۆنیا یاری له‌گه‌ڵ كۆسۆڤۆ ده‌كات، براوه‌كانی هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك له قۆناغی كۆتایی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌ی یاری كۆتایی هه‌ر چوار ئاراسته ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست، یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆ له بیستوشه‌شی ئاداری ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی له سیی و یه‌كی هه‌مان مانگ سازده‌كرێت، تیروپشكی كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له سیی ئه‌م مانگه ڕاده‌كێشرێت
جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست له هاوینی ساڵی داهاتوو به به‌شداری 24 هه‌ڵبژارده له یاریگاكانی دوازده وڵاتی جیای كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌درێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.