پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانى نەوت و بودجەى گشتیی عێراق و پشکى کورد، گه‌یشته به‌غدا
شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵی لەسەر پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن، لەوانەش پرسى نەوت و گاز و پڕۆژە یاساى بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵى دووهه‌زار و بیست و پشکى کورد لەو بودجەیەدا. هه‌ر له‌و باره‌وه سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زار و بیسته‌وه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، رۆژانه له رێگه‌ی سۆمۆوه راده‌ستی به‌غدا ده‌كات.
له‌ئێستادا شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە.
شاندەکەی حکوومەتی هەرێم بۆ به‌غدا پێكهاتوون لە هەریەک لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.