دكتۆر پشتيوان سادق وه‌زيرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاينى حكومه‌تى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندين كه‌سايه‌تى ئایینی سياسى و ئه‌كاديمى نێودەوڵەتی، به‌شدارى له سيمينارى ( لە پێناو پێكه‌وه ژيان و برايه‌تى ) له شارى ئۆسلۆى پايته‌ختى نه‌رويج کرد كه رابيته‌ى جيهانى ئيسلامى سه‌رپه‌رشتى دیدارەکە دەکات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دكتۆر پشتيوان سادق وه‌زيرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاينى كوردستان وتارێكى گرينگى بۆ به‌شداران و ئامادەبووان پێشكه‌ش كرد تيايدا به بەوردی باسى له رۆڵ و ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌ديهێنانى ئاشتى و ته‌بايى نێوان پێكهاته‌كان، وێڕاى تواناى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان خسته‌ڕوو كه به بێ جياوازى به‌رگريكردن له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا،
دواتر روناکی خستە سەر پێکھاتە ئایینیەکانی کوردستان رۆڵی حکومەتی کوردستان لەخزمەتکردنی ھەمەلایەنە بەبێ جیاوازی ئاماژەدان بە ستراتیژیەتی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم کەئامانجی سەرەکی برەودانە بە پێکەوەژیان و گیانی پێکەوەیی،
سەرەرای دەرچوواندنی یاسایی ژمارە( ٥ ) ی ساڵی ٢٠١٥ ی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە پێکھاتەئاینیەکانی کوردستان کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینەکان کە سەرپەرشتی چالاکیەکانی ھەموو ئایینەکان دەکات
ھەروەھا خزمەتکردنی ئاوارەو کۆچبەران بەتایبەتی خوشک و برایانی ئێزدی و کریستیانەکان، ھەموو پێکھاتەکان کەروویان لەھەرێم کردوە، بەدەر لەوەش کوردستان لانەی خوشک و برایانی نەتەوەی عەرەبە کەلەناوەراست و باشووری عێراق بەھۆی جەنگە جیاوازەکانەوە روویان لەھەرێمی کوردستان کردوە، ھەموو کۆچ بەرانیش خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیان بۆ دابین کراوە.
وەزیری ئەوقاف لەدرێژەی وتەکەیدا ووتی" کوردستان ووڵاتی ھەمووانە و بۆتە مەڵبەندی ئاشتی و پێکەوەیی ناوچەکە تابلۆیەکی جوان و درەو شاوەی نیشانی جیھان داوە و بۆتە لانەی لێ قەوماوان. ئەمە بەشێکە لەکەلتووری کورستان چونکە مێژووی خەڵکی کوردستان وابووە کە ھەمیشە خانەخوێیەکی بەئەمەک بووە بۆ ھەموو ئەوانەی روویان لێ کردوە.
رێکخەرانی دیدارەکە ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ ئەمجامدانی دیدارێکی ھاوشێوە لەھەرێمی کوردستان
جێگەی ئاماژەیە بۆ به‌شداری كردن له سيمينارى پێكه‌وه ژيان و برايه‌تى لەوڵاتی نەرویجەو لەمیانی سەردانەکە چەندین سەردان و دیدار‌و چاوپکەوتن ئەنجام دەدات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.