بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی (1950) كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی شاسیان بۆ ئۆتۆمبێل دانا، ژماره‌ی شاسی پێكهاتووه له(17) ژماره كه هه‌ر ژماره‌یه زانیاری تایبه‌ت به‌به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌رده‌خات.
به‌هۆی ژماره‌ی شاسیه‌وه ده‌توانیت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌نێوان ملیۆنان ئۆتۆمبێلی هه‌مان مۆدێلدا به‌ئاسانی بدۆزیته‌وه.
سوده‌كانی ژماره‌ی شاسی ئۆتۆمبێل: -
• تۆماركردنی ئۆتۆمبێل.
• به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن كۆمپانیانی دڵنیایی.
• زانینی تایبهتمهندیو مۆدێلی ئۆتۆمبێل.
• ڕێگریكردن له‌دزین.
سه‌رچاوه/ Traffic Fm Sulaimaniyah
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.