Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 13:03

له‌ موسڵ 9 ئەندامی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی ده‌ستگیرکران

پلانی کوشتنی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی هەبووە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی 10 ئەندامی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعشی راگه‌یاند.

له‌مباره‌وه‌ سەعد مەعن موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە له‌ زنجیره‌ تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، فیرقەی 12ی فریاکەوتنی سەر بە پارێزگای نەینەوا، لەسەر بنەمای چەند زانیاریەکی ورد و به‌هاوکاری هاووڵاتیانی پارێزگاکە، توانیویانە 9 تیرۆریست لە رۆژئاوای موسڵ دەستگیر بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ یەک لەو تیرۆرستانە لە سەردەمی ده‌سه‌ڵاتداری داعشدا پله‌ی ئه‌مین ‌بووه‌، دووانی دیکەشیان ژمێریار و ئەوانی دیکەشیان چەکداربوون.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،هێزەکانی ئاسایشی دیالە توانیویانە ئەندامێکی دیکەی رێکخراوی چەکداری داعش دەستگیر بکەن كه‌ لەدوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە، پلانی کوشتنی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی هەبووە و لەئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دژه‌ تیرۆری دیالەوە رێوشوێنی پێویستی بەرامبەر ئەنجامدراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.