Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 05:58

کاکەییەکان توانیان 14 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی به‌ده‌ستبێننه‌وه‌

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر جوتیارە عەرەبەكان هاتنە سەر زەوییەكان
کوردستان TV
#7
100%

كاكەییەكانی سنوری قەزای داقوق بە فەرمانی دادوەر توانیان 14 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی بەدەستهێنینەوە.

كاكەییەكانی سنوری قەزای داقوق توانیان لەڕێی یاساوە 14 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی بەدەستبهێننەوە، كە زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوام كێشەی نێوان جوتیارانی كاكەیی و عەرەب بوون و بەهۆیەوە رێگرییان لێدەكرا بەكاریبهێنن.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری (كەركووك ناو) هاتووه‌، بەدەستهێنانەوەی ئەو زەوییانە لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك و نەتەوەكانی داقوق ئاشكرا كرا. كۆبوونەوەكە لە 14ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو و تایبەت بوو بە ناكۆكی نێوان نەتەوەكان لەسەر خاوەندارێتی زەوییە كشتوكاڵییەكان. مێژوی ناكۆكییەكان بۆ چوار دەیەی رابردوو دەگەڕێتەوە و هەوڵەكانیش بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو كێشانە سەركەوتوو نەبووە.

فاروق ئاغا كاكەیی، بەشداربووی كۆبونەوەكەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك،  وتی ئێمە لەڕێی یاساوە و بە فەرمانی دادوەر توانیمان 14 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی بەدەستهێنینەوە، لە سنوری گوندەكانی سێكانیان، عوزەیرە، عەتشانە و بانشاخ، دوای ئەوەی دادوەر گرێبەستی جوتیارە عەرەبەكانی رەتكردەوە كە دەیانویست زەوییەكان بۆ دانەوێڵە بكێڵن.

ئەو وتیشی لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە جوتیارە عەرەبەكان هاتنە سەر زەوییەكان و نەیاندەهێشت بیانكێڵین، بەڵام ئێستا بەبڕیاری دادوەر زەوییەكانمان بۆ گەڕاوەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.