Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 19:48

بکوژی گەنجەکەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

لە شەڕی ژمارەیەک گەنج لەقەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەچەقۆ کوژرا
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى لە شەڕی ژمارەیەک گەنج لەقەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەچەقۆ کوژرا، شه‌وی رابردوو بکوژی سەرەکی گەنجەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت ، پاش ڕوداوەکە ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاریان لەسەر تۆمەتباری هەڵاتوو کۆکردەوەو ھەمان شەو سێ کەس لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکران.

كاتژمێر 7 ى شه‌وى رابردوو، تۆمەتباری سەرەکی لەشاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تۆمەتبار (ک، س، ع) لەدایکبوی 1999 و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.