هاوپه‌یمانی نه‌سڕ به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، ره‌خنه‌ی له جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و هاوپه‌یمانییه‌كه رایگه‌یاندووه، به‌غدا پایته‌ختی عێراقه نه‌ك هه‌ولێر.
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق و سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كه به‌سه‌ركرده‌وه و دواتر گه‌یشته هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه.
مایك پێس له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق چاوی به هیچ به‌رپرسێكی عێراق نه‌كه‌وت و ته‌نها له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی-یه‌وه كرد.
هاوپه‌یمانی نه‌سڕ كه (خاوه‌نی ٤٢ كورسییه له كۆی ٣٢٩ كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه ده‌كه‌ین كه پێشێلی سه‌روه‌ریی كردووه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ئه‌نجامیداوه" و جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "به‌غدا پایته‌ختی عێراقه نه‌ك هه‌ولێر".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌وان وه‌ك هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ئیدانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌ت ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و سه‌ردانه كردووه كه ته‌نها بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێری له‌خۆگرتووه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به سه‌روه‌ریی نیشتمانیی موڵكی هیچ هیچ كه‌سێك نییه تا بیكاته قوربانیی، باشتر وابوو ئه‌و سه‌ردانه رهتبكرایهتهوه كه ره‌چاوی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی عێراقی نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.