له سهردانهكهیدا بۆ ههولێر مایك پێنس، جێگری سهرۆكی ئهمهریكا باسی یادگاریێكی خۆی لهگهڵ سهرۆك مهسعود بارزانی كرد، كاتێك بهر له 11 ساڵ سهردانی ههرێمی كوردستانی كردبوو.
پێنس رایدهگهێنێت لە بیرمە کە یەکەم جار وەك کۆنگرێسمانێك هاتمە هەرێمی کوردستان و چاوم بە سەرۆکی ئەفسانەیی مەسعود بارزانی کەوت.
له ساڵی 2008 مایك پێنس، وەکو ئەندامی کۆنگرێس هاتە ههولێر و لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانییهوه پێشوازی لێکرا.
ئێوارەى رۆژى شەممە 23/11/2019 لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا که مەسروور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و فەوزى هەریرى، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، بەڕێز پێنس پابەندیى ئەمەریکاى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکارى و پشتگیرى لە هەرێمى کوردستان وەک هاوپەیمانێکى ئەمەریکا لە چوارچێوەى عێراقدا دووپات کردەوە و خۆشحاڵى و پشتگیریى وڵاتەکەى بە بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان نیشان دا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ههرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دەربڕینى خواستى هەرێمى کوردستان بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمەریکا، سوپاسى ئەمەریکاى کرد کە لە شەڕى دژى داعشدا پشتگیرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرد و دووپاتى کردەوە بێ پشتگیریى ئەمەریکا ئەو سەرکەوتنە بەسەر داعشدا بەدى نەدەهات، هەروەها سەردانى بەڕێز جێگرى سەرۆکى ئەمەریکاى لەم کاتەدا بە نیشانەى پشتگیرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە قەڵەم دا.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى جێى بایەخى هەردوولا تاوتوێ کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.