Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:33

کتێبی ته‌قه‌ی خۆشی (رامه‌گرن)که‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران

هه‌ندێك له‌ نووسینه‌كان سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا نووسراون
کوردستان TV
100%

 له‌م رۆژانه‌، ساتیره‌ چیرۆكی نووسه‌ر سه‌لام عه‌بدولڵا به‌ناوی ته‌قه‌ی خۆشی رامه‌گرن كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.

ئه‌م كتێبه‌ 56 چیرۆكی به‌ شێوه‌ی ته‌نزو له دووتوێی 352 لاپه‌ڕه‌ به‌ چاپێكی قه‌شه‌نگ بڵاوكرایه‌وه‌، نووسه‌ر سه‌لام عه‌بدولڵا له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپكراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی ئه‌م كتێبه‌ كاتی خۆی له‌دووتوێی كتێبێكدا به‌ نێوی ته‌قریرستان له‌ ساڵی 2000 له‌ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێت: هه‌ندێك له‌ نووسینه‌كان سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا نووسراون و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ بێ ده‌ستكاری وه‌ك خۆی جارێكی دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌.

چاپی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه‌ به‌ تیراژی 1000 دانه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌كان ژماره‌ی 908ی ساڵی 2019ی پێدراوه‌و شكار نه‌قشبه‌ندی كاری دیزاینی ناوه‌رۆك و به‌رگه‌كه‌ی كردووه‌.

نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ سه‌لام عه‌بدولڵا له‌ پێشه‌كی كتێبی ته‌قه‌ی خۆشی رامه‌گرن له‌باره‌ی ته‌نز ده‌نووسێت: ئه‌ده‌بی ته‌نز لای ئێمه‌ی كورد بڕێك نوێیه‌ گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر ته‌واو نوێیه‌، دیاره‌ هه‌ر دیارده‌یه‌كی نوێش له‌سه‌ره‌تادا تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌بێ و دژایه‌تی ده‌كرێ و نووسه‌ره‌كه‌شی تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بێ. نووسه‌ری گه‌وره‌ی تورك عه‌زیز نه‌سین نموونه‌یه‌كی زیندووه‌ بۆ هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی به‌گشتی دامووده‌زگاكانی به‌رپرس به‌ تایبه‌تی كه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی نووسیندا تووشی چ چه‌رمه‌سه‌ری و گرتن و دژایه‌تییه‌ك ده‌بووه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ ئه‌ده‌به‌ كه‌مووكوڕییه‌كانی كۆمه‌ڵ، وه‌ك كاریكاتێر گه‌وره‌تر نیشان ده‌دات و په‌نجه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر دیارده‌ی ناقۆڵاو به‌سه‌رچوو.

سه‌رچاوه‌/ خه‌بات

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.