ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 24 ى 11 ى 2019 ، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دەبێت هەموو خاوه‌ن مۆلیده‌كان تا 1 ى 5 ى 2020 مۆلیده‌كانیان بكه‌ن بە مۆلیدە بێ دەنگ (کاتم) بگۆڕدرێن.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هەر کەسێک پابەند نەبێت بەو بڕیارە، دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه گۆڕینی مۆلیدەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی کارەبا نابێت.
لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپیش به‌سه‌ر هاوڵاتیان رایگه‌یاند ، دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت و رایناگرین ، ئه‌وه‌ى تا ئێستاش هاتووه دابه‌شكراوه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.