Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 05:59

جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا: شه‌ڕه‌فێکی گه‌وره‌بوو له‌ هه‌ولێر چاوم به‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که‌وت

به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ هاوپه‌یمانیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و گه‌لی كوردم له‌ ناوچه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو له‌ هه‌ولێر چاوم به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت، به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ هاوپه‌یمانیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و گه‌لی كوردم كه‌ له‌ ئه‌نجامی جه‌نگ دروستببوو له‌ ناوچه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق و سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ و دواتر گه‌یشته‌ هه‌ولێرو و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه‌، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی : شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو له‌ هه‌ولێر چاوم به‌ سه‌رۆك بارزانی كه‌وت، به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ هاوپه‌یمانیی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و گه‌لی كوردم كه‌ له‌ ئه‌نجامی جه‌نگ دروستببوو له‌ ناوچه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.