Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 18:54

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم که‌ سه‌ردانی به‌غدا کردبوو کۆده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌، سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، كۆببنه‌وه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌، شاندێكی ھه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكھاتبوون له‌ وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب و ‏وه‌زیری ھه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، خالید شوانی و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی ‏وه‌زیران، ئومێد سه‌باح و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ‏ھه‌رێمی كوردستان، ئامانج ره‌حیم سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری دارایی عێراق، فوئاد حوسێن كۆبوونه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.