به‌پێى هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، شه‌وی رابردوو 23ى تشرینى دووه‌مى 2019، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه له شارى ناسریه‌ى باشوورى عێراق، به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كانى پۆلیس و زانیارییه‌كانى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى شارى ناسریه به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له سێ پردى سه‌ره‌كى له شاره‌كه خۆپیشانده‌ران كۆببوونه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و گازى فرمێسكڕێژیان له دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنابوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌س كوژران و 50 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات دواى كوژران و بریندارانى خۆپیشانده‌رانى شه‌وى رابردووى شارى ناسریه، دیوانى وه‌قفى شیعه له شاره‌كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنراوه و خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى خۆیان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تى عێراق.
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، له میانه‌ى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2019ـه‌وه له به‌غداى پایته‌خت و شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق روویداوه تا ئێستا لانیكه‌م 240 خۆپیشانده‌ر كوژراون و به هه‌زاران كه‌سیش برینداربوونه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.