Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 18:54

ئاوی هه‌ولێر: بۆری گواستنەوەی 1500 ملمی ئاوی ئیفراز تووشی شکان هات و ئه‌م گه‌ره‌کانه‌ بێ ئاوده‌بن

دابین کردنی ئاو بۆ ماوەیەک دەوەستێت
کوردستان TV
100%

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، بە هۆی شکانی هێلی گواستنەوەی بۆری 1500 ملم وێستگەی پالاوتنی ئاوی ئیفرازی 3 بۆ ناو شاری هەولێر دابین کردنی ئاو بۆ ماوەیەک دەوەستێت


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌  راشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى بێ ئاوده‌بن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌كانى  باکورو رۆژهەلاتی شاری هەولێر.


له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، تیمەکانمان خەریکی چارەسەری کێشەکەن و داوا لە هاولاتیان دەکەین دەست بە ئاوەوە بگرن تاکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.