رۆژى شه‌ممه، 23/11/2019، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو، گه‌یشته عێراق و له سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عه‌ین ئه‌سه‌دی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازه‌كانی هێزی ئاسمانی و ده‌ریای و پیاده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری جه‌ژنی (سوپاسگوزاری)ی كرد‌و وتهیهكیشی پێشكه‌ش كردن.
دواتر مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
دواتر هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، كه مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بە جێگری سەرۆکی ئەمریکای رایگەیاند: بەناوی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەخێرهاتنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئه‌كه‌ین بۆ هەولێرو هاتنی جەنابیان لەو کاتەدا بەڵگەیە بۆ پاڵپشتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوكات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکان و وتی : سوپاسی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ده‌كەین بۆ ئەو پاڵپشتییەی هەیانبووە بۆ ئێمە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، بەبێ یارمەتی ئێوە مومکین نەبوو ئێمە بتوانین ئەمڕۆ لێرە بەو شێوەیە رابوەستین. ئێمە سوپاستان دەکەین بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە کردتان بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ عێراق.
له به‌رانبه‌ردا، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وته‌یه‌كیدا، سوپاسی گه‌لی كورد و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌ربڕی ، هاوكات سڵاوی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای به سه‌ركردایه‌تی كوردستان گه‌یاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتهیهكهیدا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: كورد هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی به یه‌كه‌وه شان به‌شان شه‌ڕی داعشیان كردووه و ناوچه‌كه‌یان له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه پاككردووه‌ته‌وه، وتیشی: سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر داعشدا ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی تر بوو، لێره‌وه سڵاو ده‌نێرم بۆ پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازه‌كان و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان.
مایك پێنس له وته‌كه‌یدا راشگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یوه‌ندی و پاڵپشتی له‌گه‌ڵ كورد و پشتگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپاتكرده‌وه. دڵنیاییشی دا كه، جارێكی تر داعش ناتوانێ هیچ شوێنك داگیر بكات. له كۆتایی وته‌كه‌یدا، مایك پێنس، به‌ناوی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد ده‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ و به‌هێزتر بكرێت له نێوان ئهمریكاو هه‌رێمی كوردستان دا.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.