پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لەگەڵ ئەو شاندەی كە بۆ دانوستان سەردانی بەغدایان كردبوو كۆبۆوه
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه كه دوێنێ شه‌ممه سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ست به هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆیان كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامانجی سه‌ردانه‌كه و ئه‌نجامی گفتوگۆكان خرانه به‌رباس .
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شانده‌كه ، جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند گفتوگۆی نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بەردەوام دەبێت و گەیشتوون بە لێكتێگەیشتنێكی باش.
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بە رێنمایی و سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش.
جوتیار عادل راشیگه‌یاند كه سبەی دووشەممە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.